- سونەتە پاش دابەزینی باران بڵێت: (مُطرنا بفضل الله ورحمته) واتە: (بارانمان بۆ باری بە فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە).
- هەرکەسێک پێی وابێت نیعمەتی باران بارین وهتد ئەستێرەکانن دروستی دەکەن ودەیانهێننە بوونەوە ئەوا ئەمە کوفرى گەورەیە، وهەرکەسێک پێی وابێت ئەستێرەکان هۆکارن بۆ باران بارین وهتد ئەوا ئەمە کوفرى بچووکە چونکە ئەمە هۆکارێکی شەرعی وهەستی نیە.
- نیعمەت لەوەیە ببێتە هۆکار بۆ کوفر ئەگەر لەبەرامبەر ئەوەى پێی بەخشراوە سپڵە بێت وکوفر بکات بە پەروەردگاری، ولەوەیە هۆکار بێت بۆ ئیمان ئەگەر لەبەرامبەر ئەوەى پێی بەخشراوە سوپاسگوزار بێت.
- نەهی کراوە لەوەى بووترێت: (بارانمان بۆ باری بەهۆی فڵان وفڵان ئەستێرەوە)، ئەگەرچیش مەبەستی کات بێت؛ ئەمیش بۆ داخستنی هۆکارەکانى شیرک بڕیاردان.
- واجبێتی بەستنەوى دڵ بە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە هێنانی نیعمەت ودوورخستنەوەى ناڕەحەتیەکان.