- حەرامبوونی فاڵگرتنەوە، وچوون بۆ لایان وپرسیارکردن لێیان سەبارەت بە غەیب ؛ هەمووی حەرامە.
- لەوەیە مرۆڤ بێبەش بکرێت لە پاداشتی پەرستنەکان وەکو سزایەک بۆی لەسەر کردنی تاوان.
- فەرموودەکە ؛ تێڕوانینی ئەستێرەکان وکوپیش دەگرێتەوە -ئەگەرچیش تەنها بۆ خوێندنەوە بێت- ؛ چونکە هەموو ئەمانە فاڵگرتنەوە وکیهانەتن وبانگەشەکردنی زانینی غەیبە.
- ئەگەر ئەمە سزای ئەو کەسە بێت کە دەچێت بۆ لای فاڵگرەوەکان، ئەی دەبێت سزای فاڵگرەوەکە چۆن بێت ؟!
- ئەگەر ئەو چل ڕۆژە نوێژ ئەنجامبدات ؛ فەرزێتی ئەم نوێژانەى لەسەر لادەچێت و واجب نیە لەسەری قەزایان بکاتەوە، بەڵام هیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت لەسەر ئەنجامدانیان.