{ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ڕێ مەگرن لەدروشمەکانی خوا (ھەڵی مەوەشێننەوە) وجەنگ مەکەن لەمانگە حەرامەکاندا وە ڕێ مەگرن لەو قوربانیانەی بەدیاری دەھێنرێن بۆ مەککە و (ڕێ مەگرن و زیان مەدەن) لەو قوربانیانەی ملوانکەیان لەمل کراوە (دیاری کراون بۆ نەزر وقوربانی کردن) وە مەشکێنن ڕێزی ئەوانەی نیازی ماڵی خوا دەکەن بەتەمای بەھرەمەندی و ڕەزامەندی پەروەردگاریانن وە کاتێک ئیحرامتان شکاند ئەوە (دروستە) ڕاو بکەن باخەشم و قینتان لە کۆمەڵێک واتان لێنەکات لەبەر ئەوەی بەرگرییان کردن لە مزگەوتی حەرام (کەعبە) کە دەست درێژی بکەن وە کۆمەکی یەکتری بکەن لەسەر چاکە و پارێزگاری و لەخواترسان وە کۆمەکی یەکتر مەکەن لەسەر تاوان و دەست درێژی و لە خوا بترسن بێگومان خوا تۆڵەی بەتینە
} (سورة المائدة
: 2).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُحِلُّواْ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهۡرَ ٱلۡحَرَامَ وَلَا ٱلۡهَدۡيَ وَلَا ٱلۡقَلَٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلۡبَيۡتَ ٱلۡحَرَامَ يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّهِمۡ وَرِضۡوَٰنٗاۚ وَإِذَا حَلَلۡتُمۡ فَٱصۡطَادُواْۚ وَلَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ أَن صَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ أَن تَعۡتَدُواْۘ وَتَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَلَا تَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
{ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە سوێند بە خوا، خوا تاقیتان دەکاتەوه بە ھەندێک لە نێچیر کە بەدەست دەیانگرن و بە ڕمەکانتان ڕاویان دەکەن تا خوا دەری بخات کێ لێی دەترسێت بە پەنھانی ئەمجا ھەرکەس دەست درێژی بکات دوای ئەو (ھەواڵ پێدانە) ئەوە بۆی ھەیە سزایەکی بەئازار
} (سورة المائدة
: 94).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَيَبۡلُوَنَّكُمُ ٱللَّهُ بِشَيۡءٖ مِّنَ ٱلصَّيۡدِ تَنَالُهُۥٓ أَيۡدِيكُمۡ وَرِمَاحُكُمۡ لِيَعۡلَمَ ٱللَّهُ مَن يَخَافُهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٞ
{ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە نێچیر مەکوژن لە کاتێکدا ئێوە لە ئیحرامدان وە ئەوەتان بەدەستی ئەنقەست بیکوژێت ئەوە لەسەریەتی سەر بڕینی وێنەی ئەوەی کە کوشتویەتی لە ئاژاڵ و ماڵات ئەو بڕیارە بدەن (نێچیرەکە لە بەرانبەر چ ئاژەڵێکدایە) دوو پیاوی موسڵمانی چاک لەخۆتان بە شێوەی قوربانی بگاتە کەعبە (و لەوێ بیکات بەقوربانی) یان بە ئەندازەی نرخی قوربانیەکە خۆراک بدات بە چەند ھەژارێک یان بەقەدەر ئەو خۆراکدانە ڕۆژوو بگرێت بۆ ئەوەی بچێژێت ئۆباڵی کارەکەی خوا خۆش بووە لەوەی کە تێپەڕی و بەسەرچوو بەڵام ھەرکەسێک بگەرێتەوە (بۆ سەر ئەو کردەوەیە) ئەوا خوا تۆڵەی بە تینی لێ دەسێنێت وەخوا زاڵە و خاوەنی تۆڵەی بەتینە
} (سورة المائدة
: 95).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡتُلُواْ ٱلصَّيۡدَ وَأَنتُمۡ حُرُمٞۚ وَمَن قَتَلَهُۥ مِنكُم مُّتَعَمِّدٗا فَجَزَآءٞ مِّثۡلُ مَا قَتَلَ مِنَ ٱلنَّعَمِ يَحۡكُمُ بِهِۦ ذَوَا عَدۡلٖ مِّنكُمۡ هَدۡيَۢا بَٰلِغَ ٱلۡكَعۡبَةِ أَوۡ كَفَّٰرَةٞ طَعَامُ مَسَٰكِينَ أَوۡ عَدۡلُ ذَٰلِكَ صِيَامٗا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمۡرِهِۦۗ عَفَا ٱللَّهُ عَمَّا سَلَفَۚ وَمَنۡ عَادَ فَيَنتَقِمُ ٱللَّهُ مِنۡهُۚ وَٱللَّهُ عَزِيزٞ ذُو ٱنتِقَامٍ
{ڕاوی (نێچیر) و خواردەمەنی دەریایی حەڵاڵکراوە بۆتان تا ئێوە و گەشتیارەکان سوودی لێ وەربگرن وڕاو (نێچیری) کێوی و ووشکانی یاساغ کراوە لێـتان تا لە ئیحرامدا بن لە (بێفەرمانی) ئەو خوایە بترسن کە ھەر بۆ لای ئەو کۆدەکرێنەوە (لە ڕۆژی دواییدا)
} (سورة المائدة
: 96).
أُحِلَّ لَكُمۡ صَيۡدُ ٱلۡبَحۡرِ وَطَعَامُهُۥ مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِلسَّيَّارَةِۖ وَحُرِّمَ عَلَيۡكُمۡ صَيۡدُ ٱلۡبَرِّ مَا دُمۡتُمۡ حُرُمٗاۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ
{خوا کەعبە کە (بیت الحرام) ـە دایناوە تاوەکو (جێگای) ڕاوەستانی کاروباری دین ودونیای خەڵکی بێت وە ھەروەھا مانگە یاساغەکان (کە جەنگ تێیاندا حەرامە) و قوربانیە دیاری نەکراوەکان و قوربانیە دیاری کراوەکانیشی داناوە ئەوەش بۆ ئەوەی کە بزانن بەڕاستی خوا ئەزانێت و بە ئاگایە کە چی وا لە ئاسمانەکان و زەویدا وە بێگومان خوا بە ھەموو شتێک زانایە
} (سورة المائدة
: 97).
۞ جَعَلَ ٱللَّهُ ٱلۡكَعۡبَةَ ٱلۡبَيۡتَ ٱلۡحَرَامَ قِيَٰمٗا لِّلنَّاسِ وَٱلشَّهۡرَ ٱلۡحَرَامَ وَٱلۡهَدۡيَ وَٱلۡقَلَٰٓئِدَۚ ذَٰلِكَ لِتَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَأَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ
{(ئەی بێ باوەڕان) ئایا پێتان وایە ئاودان بەحاجییان و (سەرپەرشتی) و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام (کەعبەی پیرۆز) وەکو کەسێکە کەباوەڕی ھێنا بێت بەخوا و بەڕۆژی دوایی و تێکۆشا بێت لە ڕێی خوادا؟ چوون یەک نین بەلای خوداوە و (یەکسان نین) وە خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات
} (سورة التوبة
: 19).
۞ أَجَعَلۡتُمۡ سِقَايَةَ ٱلۡحَآجِّ وَعِمَارَةَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ كَمَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
{وە جاڕبدە بەناو خەڵکیدا بۆ حەج کردن دێن بۆ لات (بۆ حەج) بە پیادە و بەسوار ھەموو ووشترێکی لاواز (لەبەر ئەوەی) کە لە ھەموو رێگایەکی دوورەوە دێن
} (سورة الحج
: 27).
وَأَذِّن فِي ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَجِّ يَأۡتُوكَ رِجَالٗا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٖ يَأۡتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٖ
{تا ئامادەی جۆرەھا سوود و قازانجی خۆیان ببن وە ناوی خوا ببەن (کاتێک قوربانی سەر دەبڕن) لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا لەسەر ئەو ئاژەڵانەی خوا پێی داوون جا لەو (گۆشتی قوربانیانە) بخۆن وە بیدەن بە نەداران و ھەژاران
} (سورة الحج
: 28).
لِّيَشۡهَدُواْ مَنَٰفِعَ لَهُمۡ وَيَذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ فِيٓ أَيَّامٖ مَّعۡلُومَٰتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلۡأَنۡعَٰمِۖ فَكُلُواْ مِنۡهَا وَأَطۡعِمُواْ ٱلۡبَآئِسَ ٱلۡفَقِيرَ
{دوای (سەر بڕینی قوربانی) چڵک و پیسی (موو ونینۆک) لابەن بە خۆیانەوە
وە نەزرەکانیان جێبەجێ بکەن و تەواف (ی ئیفاضە) بکەن بە دەوری ماڵی دێرین و بەڕێزدا (بەدەوری کەعبەدا)
} (سورة الحج
: 29).
ثُمَّ لۡيَقۡضُواْ تَفَثَهُمۡ وَلۡيُوفُواْ نُذُورَهُمۡ وَلۡيَطَّوَّفُواْ بِٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ
{بۆ ئێوە لەو (ئاژەڵانە)دا چەند سوود وەرگرتنێک ھەیە (وەک سوار بوون،
وخواردنی شیریان) (جگە لەمانەیش دەتوانن سوودیان لێ ببینن بەشێوەیەک زیانیان پێ نەگات) تاکاتی دیاریکراو (بۆ سەربڕینیان) کە شوێنی (سەربڕینی) ئەوانە کاتێکە دەگەنە ماڵی دێرینی (کەعبە)
} (سورة الحج
: 33).
لَكُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى ثُمَّ مَحِلُّهَآ إِلَى ٱلۡبَيۡتِ ٱلۡعَتِيقِ
{ئەو ووشترە گەورە و قەڵەوانە (دەبرێن لەبیت الحرام سەردەبڕێن) ئێمە کردومانەتە دروشمی خوا بۆ ئێوە بۆ ئێوە لەواندا خێر وچاکە ھەیە کەواتە (کاتی کردنیان بەقوربانی) ناوی خوایان لەسەر بھێنن لە کاتێکدا لەسەر سێ پەل وەستاون و دەستی چەپیان بەسراوەتەوە (لەبەر ئەوەی وشتر بە پێوە سەر دەبڕدرێت) جا کاتێک کەوتنە سەر زەوی بە تەنیشتدا (کاتێک گیانیان دەرچوو) ئەوە لەگۆشتەکەیان بخۆن وە بیدەن بە ھەژاران و سواڵکەران ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەمان بۆ ئێوە ڕامھێناوە تا سوپاسگوزار بن بۆ خوا
} (سورة الحج
: 36).
وَٱلۡبُدۡنَ جَعَلۡنَٰهَا لَكُم مِّن شَعَٰٓئِرِ ٱللَّهِ لَكُمۡ فِيهَا خَيۡرٞۖ فَٱذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهَا صَوَآفَّۖ فَإِذَا وَجَبَتۡ جُنُوبُهَا فَكُلُواْ مِنۡهَا وَأَطۡعِمُواْ ٱلۡقَانِعَ وَٱلۡمُعۡتَرَّۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرۡنَٰهَا لَكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
{ھەگیز ناگات بە خوا نەگۆشتی ئەو (قوربانیانە) نەخوێنیان بەڵام ئەوەی بە خوا دەگات تەقوا و پارێزکاری ئێوەیە ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەی بۆ ئێوە ڕامھێناوە بۆ ئەوەی خوا بە گەورە بگرن (یادی بکەن) لەسەر ئەوەی ڕێنمونی کردوون (بۆ سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام) وەمژدە بدە بەچاکە کاران
} (سورة الحج
: 37).
لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقۡوَىٰ مِنكُمۡۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمۡ لِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُحۡسِنِينَ