- واجب بوونی خۆشەویستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەبێت خۆشەویستی ئەو لە پێش خۆشەویستی هەموو بوونەوەرێکەوە بێت.
- لەنیشانەکانى کامڵی خۆشویستنی: سەرخستنی سونەتەکەى -صلى اللە علیە وسلم-، وبەخشینی نەفس وسامان لەمەدا.
- خۆشەویستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبێت ببێتە هۆی ئەوەى گوێڕایەڵی بکرێت لەوەى فەرمانى پێکردووە، و بەڕاستگۆ دابنرێت لەوەى باسیکردووە، ودوور بکەوێتەوە لەوەى نەهی لێکردووە، وشوێنی بکەوێت و دوور بکەوێت لە بیدعە وداهێنان لە ئایندا.
- مافى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەزنترە وزیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە بەبەراود بە مافى خەڵکی؛ چونکە هۆکارە بۆ هیدایەتدان لە گومڕاییەوە وڕزگاربوون لە دۆزەخ وبردنەوەى بەهەشت.