- ئاگادارکردنەوە لە زیادەڕەوی ولە سنوور دەرچوون لە کاتی ستایشکردندا، چونکە لەوەیە ئەمە ببێتە هۆی شیرک بڕیاردان.
- ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری سەبارەت دا لەم ئومەتەدا ڕوویدا، کۆمەڵانێک زیادەڕەویان کرد دەرهەق بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ودەرهەق بە ئەهلی بەیت، ودەرهەق بە پیاوچاکان، بۆیە تووشی شیرک بوون.
- کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەفسی خۆی بەو شێوەیە وەسف دەکات کە بەندەی خودایە؛ بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە کە ئەو بەندەیەکی ملکەچی اللە یە ونابێت بەهیچ شێوەیەک ئەو وەسف بکرێت بە تایبەتمەندیەک لە تایبەتمەندیەکانى پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.
- کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەفسی خۆی بەو شێوەیە وەسف دەکات کە پێغەمبەری خودایە؛ بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە کە ئەو پێغەمبەرە ونێردراوە لە لایەن الله وە بۆیە واجبە بەڕاستگۆ دابنرێت وشوێنی بکەوین.