/ هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت

هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت». ووتیان: کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوەی پێچەوانەی فەرمانەکانی من کردەوە بکات؛ ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە».
بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە هەموو ئومەتەکەى دەچێتە بەهەشتەوە مەگەر ئەوانەى نەیانەوێت ! هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ووتیان: ئایا کێ نایەوێت ئەی پێغەمبەری خودا ؟! وەڵامی دانەوە -صلى اللە علیە وسلم-: هەرکەسێک شوێنکەوتوو وگوێڕایەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەى سەرپێچی بکات وملکەچی شەریعەت نەبێت ئەوا نایەوێت بچێتە بەهەشتەوە بەهۆی کردەوە خراپەکانی.

Hadeeth benefits

  1. گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو گوێڕایەڵیکردنی خواى گەورە وایە، وسەرپێچیکردنیشی بەهەمان شێوە.
  2. گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوونە بەهەشت واجب دەکات، وسەرپێچیکردنی فەرمانەکانى چوونە دۆزەخ واجب دەکات.
  3. موژدەیە بۆ ئەوانەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەن لەم ئومەتە؛ هەموویان دەچنە بەهەشتەوە، جگە لەئەوانەیان کە سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى دەکەن.
  4. ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر ئومەتەکەى، و بەپەرۆشبوونی لەسەر ئەوەی هیدایەت وەربگرن.