/ بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن

بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن».
موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە سەبارەت بە وازهێنان لە ئەنجامدانی نوێژی فەرز، وفەرموویەتی ئەو سنوورەی وەستاوە لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ بریتیە لە وازهێنان لە نوێژكردن، پایەی دووەی ئاینی ئیسلام ؛ نوێژكردنە، وبابەتێكی زۆر مەزنە لە ئیسلامدا، هەركەسێك نكۆڵی لەواجب بوونی نوێژ بكات ؛ كافرە بەیەكدەنگی زانایان، وهەركەسێك بەهۆی تەمەڵیەوە بەتەواوی واز لەنوێژكردن بهێنێت ؛ كافرە، ویەكدەنگی هاوەڵان لەسەر ئەم بابەتە باسكراوە، وئەگەر جاروبار نوێژ بكات وجاری تر وازی لێبهێنێت ئەوا خۆی تووشی ئەم هەڕەشە توندە كردووە.

Hadeeth benefits

  1. گرنگی نوێژە فەرزەكان وبەردەوامبوون لە ئەنجامدانیان لەکاتەكانى خۆیاندا، چونکە جیاوازیکارە لە نێوان ئیمان وکوفر.
  2. هۆشداری توند سەبارەت بە وازهێنان لەنوێژكردن وفەوتاندنی.