- پەرستنەكان بنیات نراون لەسەر ئەو دەقانەی لەقورئان وسونەتدا هاتوون، بۆیە خوای گەورە دەپەرستین بەپێی ئەو دەقانەی لەشەریعەتدا هاتوون ؛ نەك بەپێی بیدعە وداهێنراوەكان.
- ئاین بە ڕاوبۆچوون و بەباشدانان نییە، بەڵكو بریتیە لەشوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
- ئەم فەرموودە بەڵگەیە لەسەر كامڵی وتەواوی ئاینی ئیسلام.
- بیدعە بریتیە لە هەرشتێك داهێنرا بێت لەئایندا، كە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵاندا بوونی نەبووە ؛ ئینجا بیروباوەڕ یان قسە یان كردەوە بێت.
- ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی ئاینی ئیسلام، وەكو تەرازوو وایە بۆ كردەوەكان، هەروەكو چۆن هەموو كردەوەیەك لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە نەكرابێت ؛ ئەوا بكەرەكەی هیچ پاداشتێكی دەست ناكەوێت، بەهەمان شێوە هەر كردەوەیەك بەپێی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبێت ؛ ڕەت دەكرێتەوە.
- مەبەست لە داهێنراوە نەهی لێكراوەكان ئەوانەی لە ئایندا دەكرێن ؛ نەك داهێنان لە شتی دونیایی.