- ڕوونکردنەوەى مەزنێتی سورەتی -الفاتحة- چونکە خواى گەورە بە -نوێژ:الصلاة- ناوى هێناوە.
- ڕوونکردنەوەى گرنگیدانى خواى گەورە -سبحانه وتعالی- بە بەندەکەى، چونکە ستایشی کرد بەهۆی ئەوەی بەندە حەمد وستایشی پەروەردگاری کرد و بەشکۆدار وەسفی کرد، وپەیمانى پێیدا ؛ ئەوەى دەیەوێت پێی ببەخشێت.
- ئەم سورەتە پیرۆزە ؛ ستایش و بەشکۆدانان و حەمد و سوپاسکردنی خوای گەورەی تێدایە، لەگەڵ باسکردنی ڕۆژی گەڕانەوەیە بۆ ﻻی الله -ڕۆژی قیامەت-، وپاڕانەوەیە لە خوای گەورە ودڵسۆزیە لە پەرستنیدا، وداوای هیدایەتدانی تێدایە بۆ سەر ڕێگای ڕاست -الصراط المستقیم-، وهۆشداری دەدات لە ڕێگاکانی گومڕایی وپوچەڵی.
- ئەگەر مرۆڤ ئەم فەرموودەیە بیری خۆی بهێنێتەوە -كاتێك سورەتی الفاتحة دەخوێنێت- ؛ خشوعی لەنوێژدا زیاد دەكات.