/ فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە...

فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە...

لە عەمرو کوڕی شوعەیب لە باوکیەوە ئەمیش لە باپیریەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە دەبێت باوك فەرمان بە منداڵەكانی بكات -بە كوڕ وكچ- بە نوێژكردن لەكاتێكدا تەمەنیان حەوت ساڵە، وچۆنیەتی نوێژ ئەنجامدانیان فێر بكات. وئەگەر گەیشتنە دە ساڵی ؛ دەبێت زیاتر فەرمانیان پێبكات، ولێیان بدات لەسەر كەمتەرخەمی لە نوێژكردندا، وهەروەها دەبێت جێگایانیان لە یەكتر جیا بكاتەوە.

Hadeeth benefits

  1. دەبێت بابەتە واجبەكان لە ئیسلامدا فێری منداڵان بكرێت ؛ لەپێش باڵغ بوونیان، ولە گرنگترینیان بریتیە لە نوێژ ئەنجامدان.
  2. لێدان بۆ پەروەردە كردنە، نەك بۆ ئازاردان، بۆیە بەلێدانێك لێی دەدرێت ؛ كە گونجاوە بۆ حاڵەتەكەی.
  3. گرنگیدانی شەریعەت بە پاراستنی كەسایەتی وشەرەف، وداخستنی هەموو دەرگایەك كە ببێتە تووشبوون بە خراپە کاری.