/ پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان...

پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان».
موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێنج نوێژە فەرزەکە لە شەو وڕۆژێکدا، ونوێژی هەینی لە هەموو هەفتەیەک، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان هەموو ساڵێک، ئەم پەرستنانە دەبنە هۆی لێخۆشبوونی تاوانەکانى نێوانیان بەمەرجی خۆ بەدوورگرتن لە تاوانە گەورەکان، چونکە تاوانە گەورەکان وەکو زینا وخواردنەوەى سەرخۆشکەر ؛ ئەمانە تەنها بە تەوبەکردن خواى گەورە لێی خۆش دەبێت.

Hadeeth benefits

  1. دابەشبوونی تاوانەکان بۆ سەر تاوانە بچووکەکان وتاوانە گەورەکان.
  2. مەرجە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووکەکان کە خۆی بە دوور بگرێت لە تاوانە گەورەکان.
  3. تاوانە گەورەکان ئەو تاوانەن کە حەددی شەرعی لەسەر کردنیان هەیە لە دونیادا، یان هەڕەشەی لەسەر هاتووە لە قیامەتدا؛ بە سزادان یان توڕەیی یان هەڕەشە یان نەفرەت لە بکەرەکەى کراوە، وەکو زینا وخواردنەوەى سەرخۆشکەر.