- ئەو نوێژکردنەى دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکان ئەوەیە كە بەندە بەجوانی دەستنوێژی بۆی گرتووە، وبە خشوع وئامادەیی دڵ ئەنجامی داوە، وتەنها مەبەست ونیەتی خواى گەورە بووە.
- فەزڵ وپاداشتی بەردەوامی لەسەر پەرستنەكان، وهۆكارن بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان.
- فەزڵ وپادشتی دەستنوێژگرتن بەشێوەیەكی ڕێك وچاك، هەروەها نوێژ ئەنجامدان بە جوانی وچاكی وخشوع بوون تێیدا.
- خۆ بەدوورگرتن لە گوناهە گەورەكان گرنگە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان.
- گوناهە گەورەكان تەنها بە تەوبەكردنی ڕاستگۆیانە خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت.