- فەزڵی ئەم كاتە بۆ نزا كردن تێیدا.
- ئەگەر نزاكار ئەدەب وڕێساكانی نزا كردن جێبەجێ بكات، وهەوڵبدات لە باشترین كات وشوێنەكاندا نزا بكات، ودوور بێت لە سەرپێچی فەرمانەكانی الله، وخۆی بپارێزێت لە تووشبوون بە شتە گوماناوییەكان، وگومانی باشی هەبێت بە الله؛ ئەوا شایستەیە وەڵامی بدرێتەوە بە ئیزنی الله.
- موناوی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی نزا؛ دەڵێت: پاش جێبەجێكردنی مەرج وپایە وئەدەبەكانی نزا كردن دێتە دی؛ ئەگەر كەمتەرخەم بوو لە ئەنجامدانی یەكێك لەمانە ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بكات.
- وەڵامدانەوەی نزا: یان ئەوەتا لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵامی دەدرێتەوە، یان شەڕ وخراپەیەكی هاوشێوەی لێی دوور دەخرێتەوە، یان بۆی هەڵدەگیرێت بۆ قیامەت؛ ئەمیش بە پێی حیكمەت وڕەحمەتی الله.