- نەرمونیانی وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئومەتەکەى، وترسی لەوەی ئەركەكانیان لەسەر قورس بێت.
- بنچینە لە فەرمانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واجبێتیە، مەگەر بەڵگەیەك هەبێت لەسەر ئەوەی سوننەتە.
- فەزڵ وسوننەتی سیواک کردن لەپێش دەستپێكردنی هەموو نوێژێك.
- ئیبن دەقیقی عید دەڵێت: دانایی لە سوننەتی سیواك كردن لەكاتی هەستان بۆ دەستپێكردنی نوێژ؛ حاڵەتی نزیكبوونەوەیە لە الله، بۆیە دەبێت ڕێك وپاك بێت وڕێزداری پەرستن دەربخات.
- فەرموودەکە بەشێوەیەکی گشتی سیواك كردن بۆ ڕۆژووگریش دەگرێتەوە، ئەگەرچیش لەپاش کاتی زەوال -ناوەڕاستی نیوەڕۆ- بێت؛ بۆ نوێژەكانی: نیوەڕۆ وعەسر.