- جەختکردنەوە لەسەر ڕێگەپێدراوی سیواک کردن لە پاش هەستان لە خەوی شەو، چونکە خەوتن هۆکارە بۆ گۆڕینی بۆنی دەم، وسیواک هۆکارێکە بۆ پاککردنەوە.
- جەختکردنەوە لەسەر ڕێگەپێدراوی سیواک کردن لە کاتی گۆڕینی بۆنی دەم بۆ بۆنێکی ناخۆش، ئەمیش بە سوود وەرگرتن لە لێکدانەوەى پێشووتر.
- ڕێگەپێدراوی ڕەچاوكردنی پاک وخاوێنی بە شێوەیەکی گشتی، وپاک وخاوێنی لە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، ولە ئاكار ونەریتە بەرز وبڵندەکانە.
- سیواک کردن هەموو ناو دەم دەگرێتەوە: ددانەکان، وپووک، وزمان.
- سیواك ؛ لقە دارێكی بچووكە لە داری ئاراك یان داری تر، بۆ پاككردنەوەی دەم وددانەكان بەكاردێت، وبۆنی ناو دەم خۆشدەكات، وبۆنی ناخۆشی نێو دەم ناهێڵێت.