/ سیواک پاککەرەوەیە بۆ دەم وهۆکاری ڕازی بوونی خوای گەورەیە

سیواک پاککەرەوەیە بۆ دەم وهۆکاری ڕازی بوونی خوای گەورەیە

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سیواک پاککەرەوەیە بۆ دەم وهۆکاری ڕازی بوونی خوای گەورەیە».

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پاککردنەوەى ددان دێتە جێ بە سیواک وهەموو ئەوشتانەی دەم پاک دەکەنەوە لە پاشماوەی خواردن و لابردنی بۆنی ناخۆش ئەمە لە هۆکارەکانی ڕازیبوونی خواى گەورەیە لە بەندە؛ چونکە گوێڕایەڵی اللە یە وجێبەجێکردنی فەرمانێتی، وهەروەها پاکوخاوێنیە کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێی خۆشە.

Hadeeth benefits

  1. فەزڵ وپاداشتی سیواک کردن، وهاندانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- بۆ ئومەتەکەی بەوەی کە زۆر سیواک بکەن.
  2. باشترین لە سیواک کردن بەکارهێنانى سیواکی داری ئاراکە، و بەکارهێنانى فڵچە ومەعجون بۆ پاککردنەوەى ددان شوێنی دەگرێتەوە.