/ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: «غفرانك» واتە:«خودایە، لێم خۆش بە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: «غفرانك» واتە:«خودایە، لێم خۆش بە

لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: «غفرانك» واتە:«خودایە، لێم خۆش بە».

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لەسەرئاوكردن دەربچووایە دەیفەرموو: داوای لێخۆشبوونت لێدەكەم ئەی الله.

Hadeeth benefits

  1. سوننەتە بڵێت: (غفرانك) واتە: (خوایە لێم خۆش بە)؛ پاش دەرچوون لە شوێنی سەرئاوكردن.
  2. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو حاڵەتێكیدا داوای لێخۆشبوونی لە خوای گەورە دەكرد.
  3. ووتراوە: چەند هۆكارێك هەیە بۆ داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە لەپاش سەرئاوكردن، لەوانەیش: كەمتەرخەمی لە سوپاسگوزاری بەرامبەر نیعمەتە زۆرەكانی خوای گەورە، وئاسانكردنی دەرچوونی شتی ئازاردەر، ولەكاتی سەرئاوكردن سەرقاڵ دەبێت ویادی خوای گەورە ناكات.