- دوو زمانی كردن -نەمیمە- وخۆ پاكڕانەگرتن لە میز ؛ ئەمانە لە تاوانەگەورەكانن، وهۆكارن بۆ سزای گۆڕ.
- خوای گەورە هەندێك لە شتە غەیبیەكانی -وەكو سزای گۆڕ- پیشانداوە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ وەكو بەڵگە ونیشانەیەك لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی ئەو.
- ئەم كردەوەیە لە بڕینی دارێك بۆ دوو نیوە وچەقاندنیان لەسەر گۆڕەكان ؛ تایبەتە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە خوای گەورە حاڵی خاوەن گۆڕەكانی پێی نیشاندا، بۆیە ئەمە ناكرێـت بەپێوەر بۆ خەڵكی تر هەتاوەكو هەمان كردەوە بكات ؛ چونكە حاڵی خاوەن گۆڕەكان نازانێت.