- موستەحەبە (سونەتە) هەردوو دەستەكان بشۆردرێن پێش ئەوی بخرێنە ناو دۆلكەكەوە لە سەرەتای دەستنوێژدا ؛ ئەگەر لە خەویش هەڵنەستا بوو، بەڵام ئەگەر تازە لە خەو هەستا بوو ئەوا واجبە کە هەردوو دەستی بشوات پێش ئەوەی دەستی بخاتە ناو دۆلكەكەوە (یان تەشتەکەوە یان هەرشتێکی تر کە ئاوی تێدا دەردەهێنێت).
- پێویستە کەسی فێرکار چاكترین وئاسانترین ڕێگا بگرێتە بەر بۆ فێرکردن کە ببێتە هۆی تێگەیشتن وجێگیر بوونی زانست لە دڵ ومێشکی فێرخوازدا، لەو ڕێگایانەش: فێركردن بە كردەوە.
- ئەوەی دەیەوێت پەرستنێک لە پەرستنەکان ئەنجامبدات ؛ دەبێت پێش ئەنجامدانی ئەوپەڕی هەوڵبدات ئەو باسانە لە خۆی دوور بخاتەوە کە پەیوەندیان بە دونیاوە هەیە، كامڵی وچاكی نوێژ لەوەدایە دڵ تێیدا ئامادە بێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ناتوانێت هەموو بیركردنەوەیەك لەخۆی دووربخاتەوە، بۆیە دەبێت جیهاد وکۆششی نەفسی خۆی بكات وبەردەوام نەبێت لەسەر خەیاڵ ڕۆیشتن لەگەڵ ئەو بیركردنەوانە.
- سونەتە کە بەلای ڕاست دەستپێبکرێت لە کاتی دەستنوێژگرتن وشۆردنی ئەندامەکاندا.
- شوێنكەوتنی ئەوەی ڕێگەپێدراوە سەبارەت بە ڕیزبەندی کردن، كە بەم شێوەیە: 1/(التمضمض): ئاو ڕدانە دەم بەدەستی ڕاست وئەملاوئەولا پێکردنی ئاوەکە لەدەمدا بۆئەوەی پاشماوەکانی نێو دەم بێتە دەرەوە ؛ پاشان هێنانە دەرەوەی ئاوەكە. 2/(الاستنشاق): ئاو هەڵمژینە نێو لووت بۆئەوەی پیسیەکان بێتە دەرەوە. 3/(الاستنثار) هێنانە دەرەوەی ئەو ئاوەی هەڵیمژیە نێو لووتی بە دوو پەنجەی دەست.
- سونەتە ؛ ڕوو ودەستەكان وپێیەكان سێ جار بشوات، وشۆردنیان یەك جار ؛ واجبە.
- لێخۆشبوون لەگوناهەكانی پێشوو ؛ سەرەنجامی کۆی هەردوو کردەوەکەیە، ئەوانیش: دەستنوێژگرتن ونوێژكردن بەو سیفەت وشێوەی کە لە فەرموودەكەدا باسکراوە.
- هەموو ئەندامەكانی دەستنوێژ سنووریان هەیە، سنووری ڕوو بریتیە لە: شوێنی دەرچوونی موو لەسەرەوەی نێوچەوان لەكەسی ئاسایی هەتاوەكو شوێنی درێژبوونەوەی ڕیش ؛ بەدرێژی، ولە گوێ بۆ گوێیەكەی تر ؛ بەپانی، وسنووری دەستەكان بریتیە لە: سەرەپەنجەكانەوە هەتاوەكو ئانیشكەكان -ئانیشكەكانیش دەگرێتەوە-، وسنووری سەر بریتیە لە: شوێنی دەرچوونی موو لەسەرەوەی نێوچەوان و لەلایەكانی ڕوو لەكەسی ئاسایی ؛ هەتاوەكو سەرەوەی مل لەپشتەوە، وهەروەها مەسحكردنی گوێیەكان بەشێكە لەمەسحكردنی سەر، وسنووری پێیەكان بریتیە لە: هەموو پێ لەگەڵ قاپەڕەكەكانیش كە دەكەوێت نێوان پێ ولاق -دەبێت قاپەڕەقەكانیش بشوات-.