/ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد

لە عبداللە کوڕی زەیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد».
بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێجار ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ؛ ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی دوو جار دەشۆرد، دوو جار ڕووی دەشۆرد -ودوو جار ئاوی ڕادەدایە نێو دەمی ودەری دەكرد، ودوو جار ئاوی هەڵدەمژیە نێو لووتی وپەرشی دەكرد-، ودوو جار دەست وپێیەكانی دەشۆرد.

Hadeeth benefits

  1. شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن یەك جار ؛ واجبە، وزیاتر لە یەك جار ؛ سونەتە.
  2. هەندێجار شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن دوو جار ؛ ڕێگەپێدراوە.
  3. ئەوەی ڕێگەپێدراوە سەبارەت بە جارەكانی مەسحكردنی سەر ؛ بریتیە لە یەك جار.