- دڵنیابوون لە بوونی شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە قیامەتدا، وتەنها بۆ موەحیدەکانە -یەک خوا پەرستەکانە-. وبەس
- شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتیە لە ناوەندیاری وداواکردنی لە پەروەردگاری دەرهەق بە ئەوانەى شایستەى چوونە دۆزەخن لە موەحیدەکان بۆئەوەى نەچنە نێویەوە، وئەوەى چووەتە نێویەوە دەربهێندرێن.
- وفەزڵ وپلەوپایەى وشەی تەوحید -لا إله إﻻ الله- کە بەدڵسۆزی بۆ خواى گەورە بێت وگەورەی کاریگەری ئەووشەیە.
- بەدیهێنانى مەبەست لە وشەی تەوحید ؛ بە زانست بەماناکەى، وکردەوە کردن بە داواکراو وئاماژەکانی دەبێت.
- وفەزڵ وپلەوپایەى ئەبو هوڕەیڕە -ڕەزای خوای لێبێت-، و بەپەرۆشی لەسەر فێربوونی زانست.