/ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) یەك جار شۆرد

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) یەك جار شۆرد

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) یەك جار شۆرد».
بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێجار ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ؛ ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی یەك جار دەشۆرد، یەك جار ڕووی دەشۆرد -ویەك جار ئاوی ڕادەدایە نێو دەمی ودەری دەكرد، ویەك جار ئاوی هەڵدەمژیە نێو لووتی وپەرشی دەكرد-، یەك جار دەست وپێیەكانی دەشۆرد، وشۆردنیان یەك جار واجبە.

Hadeeth benefits

  1. شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن یەك جار ؛ واجبە، وزیاتر لە یەك جار ؛ سونەتە.
  2. هەندێجار شۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن یەك جار ؛ ڕێگەپێدراوە.
  3. ئەوەی ڕێگەپێدراوە سەبارەت بە جارەكانی مەسحكردنی سەر ؛ بریتیە لە یەك جار.