/ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت

لە عەمرو كوڕی عامر كە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت. (عەمرو دەڵێت) ووتم: ئەی ئێوە چیتان دەکرد؟ (ئەنەس) ووتی: یەك دەستنوێژگرتن بەس (ڕەوا) بوو بۆ كەسێکمان ؛ ئەگەر دەستنوێژەکەى نەشکایە».
بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەموو نوێژێكی فەرز دەستنوێژێكی نوێی دەگرت ئەگەرچیش دەستنوێژەكەی نەشكا بێت ؛ ئەمیش بۆ بەدەستهێنانی پاداشت وفەزڵ. ئەنجامدانی زیاتر لە یەك نوێژ بە یەك دەستنوێژ ؛ ڕێگەپێدراوە بەمەرجێك دەستنوێژەكەی نەشكا بێت.

Hadeeth benefits

  1. زۆرینەی کردەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە دەستنوێژگرتن بۆ هەموو نوێژێک ؛ ئەمیش بۆ ئەنجامدانی چاكترین وكامڵترین.
  2. سونەتە -موستەحەبە- بۆ هەموو نوێژێک دەستنوێژ نوێ بکرێتەوە.
  3. ئەنجامدانی زیاتر لە یەک نوێژ بە یەک دەستنوێژ ؛ ڕێگەپێدراوە.