- واجبێتی شۆردنی پێیەكان لەكاتی دەستنوێژگرتندا، چونكە ئەگەر تەنها مەسحكردنی پێیەكان بە ئاو بەس بووایە ؛ ئەوا هەڕەشەی ئاگر نەدەكرا لە ئەو كەسەی پاژنەی پێی ناشوات.
- واجبێتی شۆردنی هەموو ئەندامانەی دەست نوێژ لەكاتی دەستنوێژگرتندا، وئەگەر بەشێكی كەم نەشوات لەو بەشانەی واجبە شۆردنیان ؛ بەئەنقەست و بەهۆی كەمتەرخەمی ئەوا نوێژەكەی دروست نییە.
- گرنگی فێركردنی كەسی نەزان وڕێنموێنی كردنی.
- كەسی زانا نكۆڵی دەكات لە كەمتەرخەمی لە فەرز وسونەتەكان ؛ بەڵام بە شێوازێكی گونجاو.
- موحەمەد ئیسحاق دەهلەوی دەڵێت: جوانی وتەواوی دەستنوێژگرتن سێ جۆرە: فەرز ؛ ئەمیش شۆردنی هەموو بەشەكانی ئەندامەكان دەگرێتەوە یەك جار، وسونەت ؛ ئەمیش بریتیە لە شۆردنی ئەندامەكان سێ جار، وموستەحەب ؛ ئەمیش سێ جار شۆردنی ئەندامەكان دەگرێتەوە لەگەڵ مانەوە وپەلەنەکردن لە شۆردنی دەست نوێژ