- واجبێتی پەلەکردن لە فەرمان بە چاکە، وڕێنموێنی کردنی کەسی نەزان وبێ ئاگا؛ بەتایبەت ئەگەر هەڵە ونەزانین وخراپەكەی ببێتە هۆی پوچەڵبوونەوەی پەرستنەكەی.
- واجبێتی شۆردنی هەموو ئەندامەکانى دەستنوێژگرتن بە ئاو؛ وهەرکەسێک بەشێک لە ئەندامەکان نەشوات ئەگەرچیش کەم بێت ئەوا دەستنوێژەکەى دروست نییە، ودەبێت دەستنوێژەکەى دووبارە بکاتەوە لە سەرەتاوە ئەگەر كاتی بینینی ئەو شوێنە نەشۆردراوە دوور بێت لەكاتی تەواوبوونی دەستنوێژەکە.
- ڕێنموێنیكردن بۆ دەستنوێژگرتن بە ڕێكی وجوانی، ئەمیش بەوە دەبێت بە کامڵی وجوانی هەموو ئەندامەکانى بشوات بەو شێوەیەی لە شەریعەتدا فەرمانى پێکراوە.
- پێیەكان لە ئەندامەكانی دەستنوێژگرتنن، وتەنها مەسحكردنیان بەس نییە، بەڵكو دەبێت بشۆردرێن.
- واجبێتی شۆردنی ئەندامەکانى دەستنوێژ لە پاش یەکتر بە بێ بوونی ماوە لە نێوانیان ؛ بەشێوەیەک دەبێت هەموو ئەندامێك بشوات پێش ئەوەی ئەندامە شۆراوەكەی پێشی وشك بێتەوە.
- نەزانین ولەبیرچوون نابنە هۆی لاچوونی واجبێتی، بەڵکو دەبنە هۆی گوناهبار نەبوون؛ ئەم پیاوە بە جوانى دەستنوێژی نەگرت لە کاتێکدا زانستی نەبو بەو بابەتە، لەگەڵ ئەمەیشدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واجبێتی دەستنوێژگرتنەوەى لەسەری لانەبرد، وفەرمانى پێیکرد بە جوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێتەوە.