- نوێژی کەسێک قبوڵ ناکرێت کە دەستنوێژی شکا بێت -تووشی ڕووداو (الحدث) بوو بێت-، هەتاوەکو پاك دەبێتەوە لە ڕووداوی گەورە (بۆ نمونە: لەشگرانی) ؛ بە خۆشۆردن، وپاك دەبێتەوە لە ڕووداوی بچووک (بۆ نمونە: با لێ دەرچوون، وخەو) ؛ بە دەستنوێژگرتن.
- دەستنوێژگرتن بریتیە لە هێنانی ئاو بەچنگی دەست وجوڵانەوەی لە دەمدا پاشان دەركردنی، دواتر ئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەركردنی، پاشان شۆردنی ڕوو ؛ سێ جار، دواتر شۆردنی دەستەكان هەتاوەكو ئانیشكەكان -ئانیشكەكانیش دەشوات- ؛ سێ جار، پاشان مەسحكردن بەسەر هەموو سەر -گوێیەكانیش دەگرێتەوە-؛ یەك جار، پاشان شۆردنی پێیەكان هەتاوەكو گوێزنگەكان -گوێزنگەكانیش دەشوات- ؛ سێ جار.