- ئاماژەیە بۆ ڕێگەپێدراوی دەست پێوە گرتن لە بەکارهێنانى ئاودا تەنانەت لەكاتی دەستنوێژ وخۆشۆردنیشدا، وزیادەڕەوی -ئیسراف- نەکردن ئەگەرچیش ئاوی زۆر هەبێت.
- کەم بەکارهێنانى ئاو لە کاتی دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن ؛ سوننەتە، وئەمە ڕێبازى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
- مەبەست ماف پێدانی شایستەیە لە دەستنوێژگرتن وخۆشۆردندا لەگەڵ ڕەچاوكردنی سوننەت وئەدەبەكان بەبێ زیادەڕەوی و بەبێ كورتڕەوی، ودەبێت ڕەچاوی كات وزۆری وكەمی ئاو وشتی تر بكات.
- لە زمانی عەرەبیدا بە لەشگرانی دەووترێت (جەنابەت:الجنابة) وبە ئەو كەسە دەووترێت كە مەنی لێوە دەردەچێت یان جووت دەبێت، وبەم ناوە (جەنابەت) ناونراوە چونكە ئەو كەسەی تووشی دەبێت ؛ دوور دەكەوێتەوە لە نوێژكردن وپەرستنەكان هەتاوەكو خۆی دەشوات.
- صاع: ئەندازەیەكی كێشانی ناسراوە، ومەبەست لێی صاعی نەبەوییە، وكێشەكەی (480) میسقالە لە گەنمی باش، وبە لیتر (3 لیتر) دەكات.
- مود: یەكەیەكی كێشانی شەرعییە، هێندەی قەبارەی هەردوو چنگی دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە مامناوەندە ؛ ئەگەر پڕیان بكات ودەستەكانی ڕا بخات، ومودێك چارەكی صاعێكە بە یەكدەنگی زانایان، وبە ئەندازەی (75) میلی لیتر دەکات.