- دروستە ئاو بکاتە -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەریبکات بۆ ئەو كەسەی تازە لە خەو هەستاوە؛ ئەمیش بۆ لابردنی شوێنەواری شەیتان لە نێو لووتیدا، وئەگەر دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا فەرمان بە ئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەركردنی زیاتر جەختی لەسەر كراوەتەوە.
- دەركردنی ئاوی نێو لووت (الاستنثار) سوودی ئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستنشاق) تەواو دەكات؛ چونكە ئاو هەڵمژینە نێو لووت بۆ پاككردنەوەی ناو لووتە، وبە دەركردنی ئاوەكە پیسیەكانی نێو لووتیش دەردەچن.
- بەستنەوەى باسەکە بە خەوی شەو لە وشەی (یبیت)ەوە وەرمانگرتووە؛ چونکە ئەم وشەیە تەنها بۆ خەوتن لە شەودا بەکاردێت، هەروەها خەوی شەو درێژ وقووڵە.
- فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی شەیتان دەچێتە نێو لاشەی مرۆڤەوە وتێکەڵی دەبێت لەکاتێکدا ئەو هەستی پێناکات.