- ئاو پیس دەبێت ئەگەر یەكێك لە سێ سیفەتەكەی بەهۆی پیسیەوە بگۆڕێـت؛ ڕەنگی یان تامی یان بۆنی، وفەرموودەكە زۆرینەی حاڵەتەكان دەگرێتەوە؛ نەك بۆ حاڵەتێكی تایبەت بێت.
- زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەى ئەگەر پیسی یەکێک لە سیفەتەکانى ئاو بگۆڕێت ئەوا ئاوەکە پیس دەبێت وبە کەڵکی بەکارهێنان نایەت، ئەگەر ئاوەکە زۆر یان کەم بێت.