- ئامۆژگاری بۆ گرنگیدان بە فێربوونی ئادابەکانی دەستنوێژگرتن ومەرج وسونەتەکانی، وکردەوە کردن پێی
- فەزڵ وپاداشتی دەستنوێژگرتن، وهۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووکەکان، بەڵام گوناهە گەورەکان دەبێت تەوبەیان لێبکرێت بەمەرجەکانیەوە.
- مەرجی دەرچوونی تاوان وگوناهەکان لە لاشە ئەوەیە کە بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت وبەو شێوەیە بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردووەتەوە بۆ ئومەتەکەی.
- لێخۆشبوونی گوناهەکان لەم فەرموودەیەدا بەستراوەتەوە بە دوورکەوتنەوە لە گوناهە گەورەکان وتەوبەکردن لێیان، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنْ تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ...﴾ [النساء:31] واتە: ﴿ئهگهر خۆتان بپارێزن لهو تاوانه گهورانهی قهدهغه کراوه لێتان، ئهوه له گوناههکانی ترتان خۆشدەبین...﴾