- بنچینەی ئاین بریتیە لە باوەڕهێنان بە الله ؛ بە پەروەردگارێتی وئولوهیەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانی -سبحانه وتعالی-.
- گرنگی پابەند بوون لەسەر ڕێگای ڕاست -ئیستیقامەت- ؛ لەپاش ئیمان ھێنان، وبەردەوامبوون لەسەر پەرستنەكان، وجێگیر بوون لەسەر ئەمە.
- ئیمان (باوەڕ هێنان) مەرجە بۆ قبوڵ بوونی كردەوەكان.
- باوەڕ هێنان بە الله، هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە كە دەبێت مسوڵمان باوەڕی پێیان هەبێت لە بیروباوەڕەكان وبنچینەكانیان، وئەوەیشی پەیوەستە پێیان لە كردەوەكانی دڵ، وملكەچبوون بۆ الله لە ناخ وئاشكرادا.
- -ئیستیقامەت- بریتیە لە پابەندبوون بە ڕێگای ڕاست، ئەمیش بە جێبەجێكردنی واجبەكان ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكان.