- واتای شاهێدی دان بە (لا اله إلا الله) ( هیچ کەس شایستەی پەرستن نییە جگە لە خودا (الله) -تەنها الله پەرستراوی هەقە-)، پەرستنی خودایە بێ هیچ هاوبەش وشەریکێک، و وازهێنانە لە پەرستنی هەموو شتێکی تر جگە لە ئەو زاتە.
- واتای شاهێدی دان بە (محمد رسول الله) (موحەمەد پێغەمبەری خودایە)، باوەڕهێنان پێی وبە ئەوەى هێناویەتی و بەڕاستدانانى وئەو کۆتا پێغەمبەری خودایە بۆ مرۆڤایەتی.
- گفتوگۆکردن لە گەڵ زانا نابێت وەکو گفتوگۆکردن بێت لەگەڵ کەسانی نەزان ؛ بۆیە موعازی ئاگادار کردەوە : (إنك تأتي قوما أهل كتاب) (تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک ئەهلی کتێبن).
- پێویستە کەسی بانگخواز چاوڕۆشن بێت سەبارەت بە ئاینەکەی، بۆئەوەی وەڵامی گومانەکان بداتەوە، وئەمەیش بە فێربوونی زانستی شەرعی دەبێت
- پوچەڵی ئاینی جولەکە وگاوڕەکان پاش هاتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەوان لە ڕزگاربووان نین لە ڕۆژی قیامەتدا هەتاوەکو مسوڵمان دەبن ودێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، وباوەڕ دەهێنن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.