- گرنگە بابەتەکانى ئاین لە تەوحید -یەک خوا پەرستی- وئادابەکان وهتد ؛ فێری منداڵان بکرێت.
- پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.
- فەرمان بە پشت بەستن بە خواى گەورە، وتەوەکول بەستن تەنها بە ئەو زاتە بەبێ هیچ کەسێکی تر، وئەو باشترینە کە مرۆڤ تەوەکولی پێی هەبێت.
- باوەڕ بە قەزا وقەدەر وڕازیبوون پێی، وخواى گەورە بڕیاری لەسەر قەدەری هەموو شتێک داوە، وپەروەردگار ستەم لە هیچ یەکێک ناکات -سبحانه وتعالى-.
- هەرکەسێک فەرمانەکانى خواى گەورە پشتگوێ بخات ؛ ئەوا خواى گەورەیش وەکو ئیهمالکراو و لەبیرچوو مامەڵەی لەگەڵدا دەکات ونایپارێزێت.