- قبوڵكردنی تەوبە بەردەوامە هەتاوەكو دەرگای تەوبە كردن كراوە بێت، دەرگای تەوبە كردن دادەخرێت بە دەرچوونی خۆر لە ڕۆژئاواوە، ودادەخرێت لە پێش سەرەمەرگ ؛ ئەمیش كاتێكە كە ڕۆح دەگاتە گەروو.
- بێ هیوا نەبوون بەهۆی تاوانەكانەوە، چونكە لێبووردەیی خوای گەورە وڕەحمەتی فراوانە، ودەرگای تەوبە كردن كراوەیە.
- مەرجەكانی تەوبە كردن، یەكەم: وازهێنان لە گوناهەكە. دووەم: پەشیمان بوونەوە لەسەر كردنی. سێیەم: پێداگیری لەسەر نەگەڕانەوە بۆ ئەو گوناهە. ئەم مەرجانە لەخۆ دەگرێـت ئەگەر گوناهەكە لە مافەكانی خوای گەورە بوو. ئەگەر گوناهەكە دەرهەق بە مافی بەندەكان بێت ؛ ئەوا مەرجە بۆ دروستێتی تەوبەكە مافەكە بگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی، یان خاوەن مافەكە لێی خۆش بێت.