- فراوانی ڕەحمەتی خواى گەورە بەبەندەکانى ومرۆڤ هەرچەندە گوناهـ وتاوان بکات، ئەگەر تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله ؛ خواى گەورەیش تەوبەکەى قبوڵ دەکات.
- ئیماندار بە الله -سبحانه وتعالى- هیوای بە لێخۆشبوونی خودا هەیە، ولە سزای ئەو زاتە مەزنە دەترسێت، بۆیە دەستبەجێ تەوبە دەکات وبەردەوام نابێت لەسەر گوناهـ وتاوانکردن.
- مەرجەکانی تەوبەکردنی دروست: وازهێنان لە گوناهەکە، پەشیمان بوون لەسەر کردنی، وپێداگیری لەسەر نەگەڕانەوە بۆی، وئەگەر تەوبەکردن بێت لە ستەمکردن لەمافەکانى بەندەکان پەیوەست بە ماڵ یان ناوبانگ -شەرەف- یان نەفس، ئەمە مەرجی چوارەم زیاد دەکات، بریتیە لە : داوای لێبووردن لە خاوەن مافەکە وگێڕانەوەى مافەکە بۆی.
- گرنگی زانست بە الله کە وا لەبەندە دەکات زانا بێت سەبارەت بە بابەتەکانى ئاینەکەى، بۆیە هەرجارێک هەڵە بکات؛ بێ هیوا نابێت وسنوور تێناپەڕێنێت.