- فراوانی ڕەحمەت ولێخۆشبوون وفەزڵی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
- فەزڵ وپلە وپایەی تەوحید -یەكخواپەرستی-، وخوای گەورە لە گوناهـ وتاوانی یەكخواپەرستەكان -موەحیدەكان- خۆشدەبێت.
- ترسناكی شیرك وخوای گەورە لە موشریكەكان خۆش نابێت.
- ئیبن ڕەجەب دەڵێت: ئەم فەرموودەیە سێ هۆكاری تێدایە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكان، یەكەم: نزا كردن بە هیواوە، دووەم: داوای لێخۆشبوون وتەوبە كردن، سێیەم: مردن لەسەر تەوحید.
- ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، وەكو خوێندنەوەی پەرستنە ودەبێت دەستنوێژی هەبێت لەكاتی هەڵگرتنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزە ئاسا وهتد.
- تاوانەكان سێ جۆرن؛ یەكەم: هاوبەشدانان بۆ الله؛ ئەم تاوانە خوای گەورە لێی خۆش نابێت، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ﴾ واتە: ﴿ھەر کەس ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە بێگومان خوا بەھەشتی لێ حەرام کردووە﴾. دووەم: ستەمكردنی بەندە لە نەفسی خۆی بە كردنی گوناهەكان ؛ لەنێوان خۆی وپەروەردگاری، خوای گەورە -عز وجل- بە ویستی خۆی ئەگەر بیەوێت لێی خۆش دەبێت. سێیەم: ئەو تاوانانەی ستەمكردنی بەندەكانە لە یەكتر، خوای گەورە لەم تاوانانە خۆش نابێت هەتاوەكو تۆڵەسەندنەوە ودادپەروەری دێتە دی.