- فەزڵ وپلەو پایەی ئاینی ئیسلام ومەزنێتی، ومسوڵمان بوون دەبێـتە هۆی سڕینەوەی هەموو تاوانەكانی پێشوو.
- فراوانی ڕەحمەت ولێخۆشبوون ولێبووردنی خوای گەورە بەرامبەر بە بەندەكانی.
- حەرامێتی ئەم تاوانە گەورانە: شیرك وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وكوشتنی نەفسێك بەناهەق، وزینا كردن، وهەڕەشەی توند لەسەر ئەوانەی ئەم تاوانانە دەكەن.
- تەوبەكردنی ڕاستگۆیانە ئەگەر دڵسۆزی وكردەوەی چاكی لەگەڵدا بێت ؛ دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە هەموو تاوانە گەورەكان بە كوفركردنیشەوە بە خودا.
- حەرامێتی نائومێدی وبێ هیوابوون بە ڕەحمەتی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.