- کەسی ژیر دەبێت ئەگەر ستەم وتاوانی کرد ؛ دەستبەجێ تەوبە بکات، ونابێت بێباک بێت لە پیلانی خواى گەورە ئەگەر لەسەر ستەم وتاوانەکەى بەردەوام بوو.
- خواى گەورە -عز وجل- مۆڵەت دەدات بە ستەمکاران ویەکسەر سزایان نادات ؛ بۆئەوەى وردەوردە بەرەو تۆڵەلێسەندنەوە بیانبات وسزایان چەندەها جار لەسەر قورس بکات ئەگەر تەوبە نەکەن.
- ستەمکردن لە هۆکارەکانى سزای خواى گەورەیە بۆ سەر ئومەتەکان.
- ئەگەر خواى گەورە شوێنێک یان شارێک لەناو ببات وچاکەکارانی تێدا بێت، ئەمان لەڕۆژی قیامەتدا لەسەر چاکەکاربوونیان زیندوو دەکرێنەوە، هەرچەندە سزاکە ئەوانیشی گرتووەتەوە ؛ ئەمە هیچ زیانێکی بۆیان نابێت لەڕۆژی قیامەتدا.