- ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، لە پەرستن ئەنجامدان بەخوێندنەوەی ودەستنوێژگرتن لەکاتى خوێندنی وتەحەدا کردن پێی و موئعجیزەئاسا وهتد.
- ئەوەى بەندە پێی دەبەخشرێت لەزانست وهیدایەت، بەهۆی هیدایەت وفێرکردنی الله وەیە.
- ئەوەى تووشی بەندە دەبێت لە خێر ؛ لە فەزڵی خودایەوە -سبحانه وتعالى-، وئەوەى تووشی دەبێت لە شەڕ وناخۆشی بەهۆی خراپە وهەوا وئارەزووی نەفسی خۆیەتی.
- هەرکەسێک چاکەکار بوو بەهۆی ئەوەیە کە خودا سەرکەوتووی کردووە بۆ ئەنجامدانى، وپاداشتدانەوەیشی فەزڵ وبەخشینە لەلایەن خوداوە ؛ بۆیە حەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە، و هەرکەسێک خراپەکار بێت ؛ ئەوا با تەنها لۆمەى نەفسی خۆی بکات.