- سەلامکردن سونەتە بەو شێوەیەی فەرموودەکە باسیکردووە، ئەگەر پیادە سەلامی لە سواری كرد یان ئەوانی تر بەشێوەیەكی تر ؛ هەمووی ڕێگەپێدراوە، بەڵام پێچەوانەی باشترینە.
- بڵاوكردنەوەی سەلامكردن بەو چۆنیەتیەی لە فەرموودەكەدا هاتووە ؛ هۆكاری خۆشەویستی وتەبایی ویەكڕیزییە لەنێوان مسوڵمانان.
- ئەگەر هاوتا بن لەوانەی باسكرا، خێرترینیان ئەوەیە سەرەتا سەلام دەكات.
- كامڵێتی ئەم شەریعەتە لەڕوانگەی ڕوونكردنەوەی ئەوەی خەڵكی پێویستی پێیەتی.
- فێربوونی ئادابەکانى سەلامکردن، ودەبێت هەموو خاوەن مافێک؛ مافی خۆی پێبدرێت.