- فەزڵی تەوەکول (پشت بەستن بە خودا)، کە یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی هێنانی ڕزق.
- تەوەکول بە الله واتای ئەوە نییە کە هیچ هۆکارێک نەگیرێتەبەر، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە تەوەکولی ڕاستەقینە پێچەوانەی دەرچوونی بەیانیان وئێوارانی مرۆڤ نییە بۆ داواکردنی ڕزق.
- گرنگیدانی شەریعەت بە کردەوەکانی دڵ، چونکە تەوەکول بە خودای گەورە کرداری دڵە.
- پەیوەست بوون تەنها بە هۆکارەکان کەموکورتیە لە ئایندا، و وازهێنان لە هۆکارەکان کەموکورتیە لە ئەقڵدا.