/ بڵێ: لا إله إلا الله، بەهۆیەوە شاهێدیت بۆ دەدەم لە ڕۆژی قیامەتدا

بڵێ: لا إله إلا الله، بەهۆیەوە شاهێدیت بۆ دەدەم لە ڕۆژی قیامەتدا

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە مامى فەرمووی: «بڵێ: لا إله إلا الله، بەهۆیەوە شاهێدیت بۆ دەدەم لە ڕۆژی قیامەتدا»، -مامی- ووتی: ئەگەر قوڕەیش لۆمەیان نەکردمایە، دەڵێن: ترسی مردن بووە هۆی ئەوەى بیڵێت؛ ئەوا چاوی تۆم پێی دەگەشاندەوە، خواى گەورە -ئەم ئایەتەی دابەزاند- : {إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی خۆشت بوێ هیدایەتی بدەیت بەڵام خوا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات}.
موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لە ئەبو تاڵیبی مامی کرد لەکاتێکدا ئەو لە سەرەمەرگدا بوو کە شایەتمان بڵێت (بڵێت: ﻻ إله إﻻ الله)، بۆئەوەى لەقیامەت شەفاعەتی بۆ کات، وشاهێدی ئیسلامەتی بۆ بدات، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە شایەتمان بڵێت لەترسی جوێن وسەرزەنشتی قوڕەیش ودوواجار بڵێن: ئەو مسوڵمان بوو لەترسی مردن ولاوازی! بەپێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم-: ئەگەر ئەوە نەبووایە ئەوا دڵخۆشم دەکردیت بە ووتنی شایەتمان، وهیواکەتم دەهێنایە دی هەتاوەکو ڕازی دەبوویت! خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئایەتێکی دابەزاند کە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تواناى هیدایەتدانى خەڵکی نیە، ئەمە تەنها بەدەستی خواى گەورەیە -عز وجل- هەرکەسێکی بوێت هیدایەتی دەدات بۆ قبوڵکردنی ئیسلام ومسوڵمان بوون، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیدایەتی خەڵکی دەدات بە ئاراستە کردن وڕێنیشاندان وڕوونکردنەوەى هەق وبانگەوازى بۆ ڕێبازی ڕاست.

Hadeeth benefits

  1. نابێت واز لە هەق بهێندرێت لەترسی قسەی خەڵکی.
  2. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- توانای هیدایەتدانی ڕێنموێنی کردنی هەیە نەک توانای هیدایەتی قبوڵکردنی هەق.
  3. سەردانیکردنی کافر ڕێگەپێدراوە بۆ بانگەوازی کردنی بۆ ئیسلام.
  4. بەپەرۆشی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەسەر بانگەوازی بۆ لای الله لەهەموو حاڵەتێکدا.