- نكۆڵی كردن لە خراپە لەكاتی بینینی ودوانەكەوتن لەمەدا، بەتایبەت ئەگەر بزانێت تووشی خراپەیەكی گەورەتر نابێت.
- سزا لە ڕۆژی قیامەتدا جیاوازە بە پێی گەورەیی تاوان.
- وێنەکێشانی ڕۆح لەبەر گوناهە گەورەکانە، ویەکێکە لە تاوانە گەورەکان.
- لە حیکمەتەکانى حەرامێتی وێنەکێشانی ڕۆح لەبەر: ئەو کەسانە خۆیان دەچوێنن بە الله -سبحانه وتعالی- لە خوڵقاندنی ڕۆح لەبەردا، ئینجا ئەگەر وێنەكێش بەمەبەست یان بێ مەبەست بیكات.
- بەپەرۆشی شەریعەت لەسەر پاراستنی موڵك وسامانەكان ؛ بە سوود وەرگرتن لێیان، پاش دوورخستنەوەیان لە بەكارهێنانیان لە حەرامدا.
- قەدەغەكردنی كێشانی وێنەی ڕۆح لەبەر لەسەر هەرشت وشێوەیەك بێت، ئەگەرچیش شتەكە ڕێزلێگیراو نەبێت.