/ خواى گەورە زەوی دەگرێت، وئاسمانەکان دەپێچێتەوە بە -دەستی- ڕاستی، پاشان دەفەرموێت: من پادشام، کوان پادشاکانى زەوی

خواى گەورە زەوی دەگرێت، وئاسمانەکان دەپێچێتەوە بە -دەستی- ڕاستی، پاشان دەفەرموێت: من پادشام، کوان پادشاکانى زەوی

لە ئەبی هوڕەیڕەوە دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە زەوی دەگرێت، وئاسمانەکان دەپێچێتەوە بە -دەستی- ڕاستی، پاشان دەفەرموێت: من پادشام، کوان پادشاکانى زەوی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لەڕۆژی قیامەتدا زەوی دەگرێت ودەیپێچێتەوە، وئاسمان دەپێچێتەوە بە -دەستی- ڕاستی، بەسەریەكەوە دەیانپێچێتەوە و لەناویان دەبات، پاشان دەفەرموێت: من پادشام، کوان پادشاکانى زەوی ؟!

Hadeeth benefits

  1. بیرهێنانەوە بەوەی تەنها موڵكی خوای گەورە دەمێنێتەوە، وموڵكی جگە لە ئەو ؛ نامێنێت.
  2. ئاماژەیە بۆ شكۆداری پەروەردگار -سبحانه وتعالی- ومەزنی توانا ودەسەڵاتی وئەوە خاوەنی هەموو شتێک.