- باوەڕبوون بەوەى بەهەشت ودۆزەخ ئێستا بوونیان هەیە.
- واجبێتی باوەڕبوون بە غەیب وبە هەموو ئەوەی خودا وپێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویانە و ئەوەى هاتووە سەبارەتیان.
- گرنگی ئارامگرتن لەسەر ناخۆشیەکان چونکە ڕێگای گەیشتنە بە بەهەشت.
- گرنگی خۆبەدوورگرتن لەسەر حەرامکراوەکان؛ چونکە کردنی حەرامکراو ڕێگای گەیشتنە بە دۆزەخ.
- بەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتیەکان، ودۆزەخ دەوردراوە بە ناخۆشی وچێژەکان، ئەمە مەبەستە لە تاقیکردنەوە وناخۆشیەکان لە ژیانی دونیا.
- ڕێگای گەیشتن بۆ بەهەشت سەخت وناڕەحەتە، وپێویستی بە ئیمان وئارامگرتن هەیە وهەروەها ناڕەحەتی لەگەڵدایە، وڕێگای دۆزەخ پڕە لە خۆشی وشەهوەتەکانى دونیا.