/ بەهەشت نزیکترە لە یەکێک لە ئێوە زیاتر لە بەستەی نەعلەکانى ودۆزەخیش بە هەمان شێوە

بەهەشت نزیکترە لە یەکێک لە ئێوە زیاتر لە بەستەی نەعلەکانى ودۆزەخیش بە هەمان شێوە

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەهەشت نزیکترە لە یەکێک لە ئێوە زیاتر لە بەستەی نەعلەکانى ودۆزەخیش بە هەمان شێوە».
بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە بەهەشت ودۆزەخ نزیکن لە مرۆڤەوە وەکو نزیکی بەستەی (قەیتانى) پێڵاوەکانى (نەعلەکانی)، مرۆڤ لەوەیە پەرستنێک ئەنجام بدات و ببێتە هۆی ڕازی بوونی خوای گەورە و بەهۆیەوە دەچێتە بەهەشتەوە، ولەوەیە مرۆڤ تاوانێک بکات و ببێتە هۆی توڕەیی خوای گەورە وبەهۆیەوە دەچێـتە دۆزەخەوە.

Hadeeth benefits

  1. هاندان بۆ ئەنجامدانی خێر وچاکە ئەگەر بچووک وکەمیش بێت، وترساندن وهۆشداری لە شەڕ وخراپە ئەگەر بچووک وکەمیش بێت.
  2. دەبێت مسوڵمان لەژیانیدا لەنێوان هیوا و ترس دا بێت، وبەردەوام داوا لە خواى گەورە بکات بۆئەوەى جێگیر ودامەزراو بێت لەسەر هەق وڕێگای ڕاست چونکە ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا سەلامەت وپارێزراو دەبێـت و تووشی لەخۆبایی ولوتبەرزی نابێت بە حاڵی خۆی.