- وتنی (لا إله إلا الله) وکوفر کردن -بێباوەڕبوون- بەو شتانەی دەپەرسترێن جگە لە خوای گەورە، مەرجە بۆئەوەى بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە.
- واتای (لا إله إلا الله) ئەوەیە: بێباوەڕ بیت وکوفر بکەیت بە پەرستنی جگە خوای گەورە وەکو بتەکان وقەبرەکان وجگە لە ئەوانە، بەتاک وتەنها خواى گەورە بپەرسترێت بەبێ بڕیاردانی شەریک وهاوبەش لە پەرستنیدا -سبحانە وتعالى-.
- ئەوەی پابەند بوو بە تەوحید (یەک خوا پەرستی)ەوە وبە ئاشکرا پابەندی شەریعەت بوو ئەوا پێویستە دەستی لێ هەڵبگیرێت هەتا کاتێک ڕوون دەبێتەوە کە هەڵگەڕاوەتەوە.
- حەرام بوونی ماڵ وخوێنی مسوڵمان مەگەر بە هەق.
- لە دونیادا حوکم وبڕیاردان لە سەر دیوی دەرەوە وئاشکرایە، بەڵام لە قیامەتدا حوکمدان لە سەر نیەت ومەبەستەکانە.