/ توندڕەوەکان تیاچوون

توندڕەوەکان تیاچوون

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «توندڕەوەکان تیاچوون^» (ئەمەى سێ جار فەرموو)، ^(توندڕەوەکان -المُتَنَطِّعُون- : ئەوانەن كە زیادەڕۆیی دەكەن لە خواپەرستیدا وکردەوەکە لەسنورى شەرع دەردەكەن وزۆر لە خۆیان دەكەن).
موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە توندڕەوەکان بێهیوا وخەسارۆمەندن -بێ هیدایەت وزانست-ن لە دونیا ودینیاندا، ولە قسە وکردەوەیاندا، سنووریی ئەو شەرعەیان تێپەڕاندووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە.

Hadeeth benefits

  1. حەرامبوونی توندڕەوی وزۆر لە خۆکردن -ئەرکی ناڕەحەت خستنە سەر نەفس- لە هەموو شتێکدا، وئامۆژگاری وهاندان بۆ دوورکەوتنەوە لەم سیفەتە لە هەموو شتێکدا ؛ و بەتایبەتی لە پەرستنەکان ولە بەگەورەدانانى پیاوچاکان.
  2. گەڕان بەدوای کامڵترین لە پەرستنەکان وهتد ؛ ئەمە شتێکی باشە ، وبەدەست دێت بە پابەندبوون بە شەریعەتەوە.
  3. سونەتە کە بابەتێکی گرنگ دووپاتی لە سەر بکرێتەوە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ڕستەیەی سێ جار دووبارە کردەوە.
  4. لێبووردەیی ئاینی ئیسلام، وئاسانی ئەو فەرمان وشەریعەت ویاسایانەی کە تێیدا دانراوە.