- گشتگیری پەیامی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەموو جیهان، و واجبێتی شوێنكەوتنی، وهەموو شەریعەتەكانی پێشوو ؛ بە شەریعەتەكەی ئەو هەڵوەشێنرانەوە.
- هەركەسێك بێباوەڕ بێت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوا باوەڕهێنانی بە پێغەمبەرانی تر سوودی بۆی نابێت -علیهم الصلاة والسلام-.
- ئەوەی سەبارەت بە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-ی نەبیستبێت، وبانگەوازی ئاینی ئیسلامی پێ نەگەیشتبێت ئەوا ئەو کەسە پۆزش(عوزر)ی هەیە، وچارەنووسی لەقیامەتدا لەلای خوای گەورەیە.
- مرۆڤ دەتوانێت مسوڵمان بێت ؛ هەرچەندە ماوەیەكی كەمیش بێت پێش مردن، تەنانەت ئەگەر لە نەخۆشیەكی سەختیشدا بێت، هەتا ئەو كاتەی ڕۆح دەگاتە گەروو (هەتا مردن دەبینێت).
- بە باشدانان وهەوڵدان بۆ چاك پیشاندانی ئاینی كافرەكان -لەوانەش جولەكە وگاوڕەكان- ؛ ئەمە كوفرە.
- باسكردنی جولەكە وگاوڕەكان -لەم فەرموودەیەدا- ؛ هۆشداریە بۆ شوێنكەوتووانی ئاینەكانی تر، چونكە ئەگەر جولەكە وگاوڕەكان -كە كتێبی ئاسمانیان بۆ دابەزێندراوە- ؛ ئەمە حاڵیان بێت، ئەوانی تر كە كتێبیان نییە ؛ هەڕەشەكە زیاتر دەیانگرێتەوە، بۆیە واجبە هەموویان شوێنی ئاینەكەی بكەون وگوێڕایەڵی بن -صلى اللە علیە وسلم-.