- فەرمانكردن بە هاوەڵایەتی كردنی چاكەكاران وهەڵبژاردنیان، ونەهی كردن لە هاوڵایەتی خراپەكاران.
- بەتایبەتی باسی هاوڕێی كرد نەك خزم وكەسی نزیك؛ چونكە هاوڕێ تۆ هەڵیدەبژێریت، بەڵام هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ برا وخزم خۆ لادانی نییە ولەمەدا هیچ بژاردەیەك لەدەستی تۆ نییە.
- بڕیاردانی بونی هاوڕێ دەبێت لە دوای بیرکردنەوە وتێ فکرین بێت
- مرۆڤ دینداری بەهێز دەبێت بەهۆی هاوەڵایەتی لەگەڵ ئیمانداران، ومرۆڤ دینداری لاواز دەبێت بەهۆی هاوەڵایەتی لەگەڵ خراپەکاران.